دەریا سابیر حەمەد؛ ڕۆژان نوری عەبدوڵا
پوخته
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی (شیکردنەوەی پڕاگماتیکی چەند دەقێکی شیعری فەرەیدون عەبدول بەرزنجی بە پێی ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی (شیکردنەوەی پڕاگماتیکی چەند دەقێکی شیعری فەرەیدون عەبدول بەرزنجی بە پێی تیۆری کردەقسەییەکان)ە، لەم توێژینەوەیەدا شیکردنەوە بۆ چەند شیعرێکی شاعیر کراوە، بەپێی ڕێبازی وەسفی شیکاری، کە وەکو ڕێباز و بابەتێکی گرنگ و پێویست لە ئاست و بوارە جیاجیاکانی لێکۆڵینەوەی زمانی و ئەدەبیدا بەرجەستە دەکرێت، هەروەها نوسینی ئەم توێژینەوەیە گرنگییەکەی لەوەدایە کە لایەنێکی پڕاکتیکی شیکردنەوەی دەقە و هەردو لایەنی زمان و ئەدەب بە یەکترەوە پەیوەستدەکات و ڕەنگدانەوەیان لەسەر یەکتری دەخاتەڕو، توێژینەوەکە جگە لە پێشەکی، لە سێ بەش پێکهاتووە: لە بەشی یەکەمدا باسمان لە دەق و گوتار و شیکردنەوەی گوتار لەگەڵ توخمەکانی گوتار کردووە، لە بەشی دووەمیشدا بەکورتی باس لە زانستی پڕاگماتیک کراوە و دواتر پەیوەندی نێوان دەق و شیکردنەوەی پڕاگماتیکی خراوەتەڕو، هەروەها تیۆری کردە قسەییەکان و قۆناغەکانی و جۆرەکانی باسکراوە لەگەڵ پەیوەندی کردەی قسەیی بە ئەدەبەوە، لە بەشی سێیەمیشدا کە بەشێکی پراکتیکییە، کارکردنە لەسەر ئەو کردە قسەییانەی کە لەنێو دێرەکانی دەقە شیعرییە وەرگیراوەکانی شاعیردا هاتووە، واتە لەم بەشەدا هەوڵدراوە تەواوی کردەقسەییەکانی نێو دێرەکانی دەقە شیعرییە وەرگیراوەکان دیاریبکرێت و ئاراستەی کردەکان و کاریگەری گوتارەکە ڕونبکرێتەوە، لە کۆتاییشدا ئەنجام و لیستی سەرچاوەکان خراوەتەڕو